شەپۆلێکى بەهێزى بارانبارین تەواوى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و هەرچى کانیاوە دەبوژێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە باران کەشناسی کوردستان


Feb 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - شاڵاو هیدایەت شارەزاى کەشناسى لە هەرێم، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند:  هۆشدارى دا لەهاتنی شەپۆلێکی زۆر بەهێزی باران بارینی سەرتاسەری بۆ تەواوی هەرێم و گەرمیان سەرەتای گەیشتنی شەپۆل چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دەبێت بۆ ڕۆژانی دواتر کاریگەری زیاد دەکاتو کۆتایی هەفتە لوتکەی قوڵ بوونەوەو بەهێزیەکەی دەبێت کاریگەری ئەم سیستەمە تەڕو داباراناویە جگە لەم شەپۆلە شەپۆلی تریشی بەدوادا دێت و بۆ ماوەیەکی باش لەسەر ناوچەکان دەمێنێتەوە.
وتیشى: خێرایی با لەمەودای ئەو شەپۆلەدا زیاد دەبێت و هەورە بروسکەی زۆر توندو تەرزەى لەگەڵدا دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لەلوتکەی چیا بەرزەکانو ناوچە سنوریەکان.
شاڵاو هیدایەت ئاماژەى بەوەشکرد:  بۆیەکەمجارە لەمساڵدا هەردوو شەپۆلی دەریای سور و دەریای ناوەڕاست بەشێوەی بەفراوانو بەهێز پێکەوە دێنو یەکدەگرن و قوڵ دەبنەوە لەسەر تەواوی ناوچەکان پێشبینی ڕێژەیەکی زۆر لەبارانی لێدەکرێت بەڕێژەی 50ملم تا 300 ملم،هەرچی کانیاو چەم هەیە تائێستا نەبوژاوەتەوە دەبوژێنەوە و مەترسی وشکە ساڵی لەسەر باشورو ناوەڕاستی گەرمیانیش کۆتایی پێ دێنێت و دەڕوێنێتەوە.
بەوتەى ئەو کەشناسە، ئەگەری لافاو لەسەر تەواوی ناوچە نزمایەکانی گەرمیان و هەرێم و ئەو ناوچانە کراوەیە تایبەت ئەو ناوچەو شوێنانەی نزمن و پێشتر لافاو تێیاندا ڕویداوە.
شاڵاو هیدایەت راشیگەیاند: گەر بەم شێوەیە بمێنێتەوە بۆ پێنجشەممە بەتایبەتی داوادەکەین پشووی فەرمی ڕابگەینرێت.
کامەران کەریم