بەستنی زۆرەملێی دەمامك لە سلێمانی دەستی پێكرد

(0) / جهان


Apr 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمڕۆ سزادانی شۆفێران بە پابەند نەبوون بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە سلێمانی دەستی پێكرد.

بەپێی  ڕاپۆرتی زایەڵە، دوای بڕیارەكانی لیژنەی بالای ڕووبەروو بونەوەی كۆرۆنا، توندكردنەوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسەكە، ئەمڕۆ هێزە ئەمنیەكان لە شاری سلێمانی بڵاوەیان پێكراوەو هەر شۆفێرێك یان سەرنشینەكەی دەمامك نەبەستن شۆفێر سزادەدرێت.

ئاماژە بەوەشدرا، هەر شۆفێرێك بە تەنیا شۆفێری بكات دەمامك نەبەستێت ئاساییە بەڵام لەگەڵ بوونی سەرنشیندا بەبی دەمامك لێپێچینەوەی لەگەلدا دەكرێت.

کامەران کەریم