لیوا ئەیوب: دەبێت یاسا سەروەر بێت

(0) / / کردستان / زایەڵە لیوا ئەیوب یاسا کوێخا دێرین


Feb 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لیوا ئەیوب  سەرپەرشتیاری لیوای 3 و 7ـی پێشمەرگە لەبارەی ڕووخاندنی ماڵەکەی دێرین ئەمحەد ڕایگەیاندووە: دەبێت یاسا سەروەر بێت، کوێخا دێرین یان هەر کەسێکی دیکە کە تاوانێکی کرد دەبێت خۆی رادەستی یاسا بکات.

وتیشی:  ماڵی کاک کۆسرەت لەم دۆسیەیەدا هیچ کێشەیەکیان نییە چونکە کوێخا دێرین فەرماندەی سەربازی نەبووە، کەسێک کە تاوانبار بوو ماڵی کاک کۆسرەت باکیان نییە بگیرێت یان نا.

ڕونیشیکردەوە:  پێم وانییە هۆکاری سیاسی لە پشت بڕیارەکانەوە بێت دێرین ئەحمەد تاوانی کردوە بۆیە ئەم مامەڵەیەی لەگەڵ دەکرێت.

کامەران کەریم