سودانی: نزیکن لە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق

(0) / / عراق / زایەڵە سودانی عێراق هاوپەیمانان کوردستان عێراقی


Feb 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، نزیکن لە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کشانەوەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق، لە دوای ئەوانیش عێراق توانای چارەسەری گرفتەکانی دەبێت.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، گرنگە کۆتایی بە هەموو گرفتەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر بهێنرێت، بە تایبەتی دوای ئەوەی هێزەکانی هاوپەیمان لە عێراق کشانەوە.

راشیگەیاندووە، نزیکن لە کۆتاییهێنان بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، دوای ئەوەش عێراق توانای چارەسەرکردنی هەموو گرفتێکی دەبێت ئەگەر هەبێت، بۆیە پێویستە هەموو ئەو رێگایانە بپارێزرێن کە تیرۆرستان بە نیازن بۆ دروستکردنی کێشە لە ئاسایش بەکاری بهێنن.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنی یەکشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٤، کۆبوونەوەی لیژنەی سەربازی باڵای نێوان ئەمریکا و عێراق دەستیپێکردەوە و پێشتریش لیوا یەحیا رەسوڵ، وەتبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، هەردوو لیژنەکە گفتوگۆکانیان دەستپێدەکەنەوە و تاوتوێی ئەرکی هاوبەشی بەرەنگاربونەوەی داعش و قۆناغەکانی داهاتوو دەکەن.