سەرۆک و فەرمانبەرانی زانکۆی گەرمیان خۆیان دەکوتن
(0)
لەلایەن تیمی گەڕۆکی تەندروستی گەرمیانەوە، سەرۆک و ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەری زانکۆی گەرمیان، پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەلایەن تیمی گەڕۆکی تەندروستی گەرمیانەوە، سەرۆک و ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەری زانکۆی گەرمیان، پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرت.
ڕونیشیکردەوە ، جگە لە تیمی گەڕۆک، لەم شوێنانەش بنکەی جێگیری کوتانی کۆرۆنا ھەموو رۆژێک لەکاتژمێر ٩ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە لە کاردا دەبن:
- کەلار؛ مەڵبەندی تەندروستی گوڵاڵە، لە گەڕەکی گۆران 'گازینۆ'.
- کفری؛ مەڵبەندی تەندروستی سەرەکی کفری.
- رزگاریی؛ مەڵبەندی تەندروستی گەرمیان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: