گەشتێک لە لایەن گرووپی شاخەوانی K2 بۆ سەر چیای کۆدۆ

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی چیا کۆدۆ


Feb 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی K2 گەشتێکی یەک ڕۆژەی ئەنجام داوە بۆ سەر بەرزاییەکانی شاخی کۆدۆ.
 
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی K2 ڕایگەیاند: بە بەژداری چەن ئەندام گەشێکی زستانەمان ئەنجامداوە بۆ سەر لووتکەی شاخی کۆدۆ.
چیای کۆدۆ لە سنوری قەزای چۆمان و گوندی مەرانە و بەرزی لووتکەکە دەگاتە ٢٩٥٠م لە ئاستی ڕووی دەریا.
 
دەستەی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: کاتژمێر ٩:٠٠ بەیانی، دەستمان بە سەرکەوتن کرد بۆ لووتکەی چیاکە، هەر لە سەرەتاوە توشی ڕەچە شکاندن بووین، لە هەندێك شوێن زیاتر لە ٢مەتر بەفر هەبوو. بەڵام، خۆشبەختانە لە دوو ڕۆژی پێشوودا بەفرەکە بەستبووی و تووشی  شلبونەوەی بەفر نەبووین کە ئەم خاڵە  زۆر هاوکارمان بوو بۆ گەیشتن بە لووتکە. نزیکی کاتژمێر ٢:٠٠ نیوەرۆ گەیشتینە لووتکە و ترۆپکی چیاکە. دیمەنی سەرسوڕهێنەری لووتکە توشی شۆکی کردبووین. تابلۆیەکی نەخشێندراوی خودایی بوو. 
دوای بە دۆکیۆمێنت کردنی گەشتەکە، بە سەلامەتی بەرەو خوارەوە 
گەراینەوە.
 
سوپاس بۆ هەریەکە لە 
کاک مزەفەر ناوەندەیی
کاک ئەمیر دێڵزیانی
کاک عیسام الدین چۆمانی
کە هاودەم و ڕێنیشاندەری گەشتەکە بوون.