رێژەی بێکاری له‌ سلێمانی بۆ زیاتر له‌ دووهێنده‌ به‌رزبۆته‌وه‌ لەسەر ئاستی پارێزگاکە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری بێکاری سلێمانی


Feb 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت:لە سنوری پارێزگای سلێمانی رێژەی بێکاری لە ٦% بووەتە ١٦% لەسەر ئاستی پارێزگاکە.
 
 مەحمود عوسمان بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژە بە خراپ بونی ڕەوشی سلێمانی دەکات لە ڕووی هەژاری و بیکاریەوەو دەڵێت ،ئامارەکانی هەژاری و بێكاری بەردەوام ڕوو لە هەڵکشانن و لەم ماوەیەدا سلێمانی لەرووی هەژاریەوە لە ٢% ەوە بەرز بوەتەوە بۆ ١٢%.
 
ئاماژه‌ی  به‌وه‌ش كردوه‌ : دۆخی بێکاریش خراپتر بووە کە لە ٦% بەرز بۆتەوە بۆ١٦%.
 
لە سنوری سلێمانی بە سەدان پرۆژەی جۆراو جۆری کەرتی گشتی و تایبەت چەند ساڵێکە راگیراون و بەسەدان کۆمپانیا مایە پووچبوون.
 
کامەران کەریم