کێبڕکێیەکی توند لەنێوان 15 هەزار کاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە هەڵبژاردن پەرلەمانی ئێران تاران مەجلیسی شۆرای ئیسلامی


Feb 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ژمارەی کاندیدانى پەرلەمانى ئێران دوو هێندەی خولی  پێشووە.
 
لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی ئێراندا، کاندیدەکان دوو هێندەی هەڵبژاردنەکانی ساڵانی پێشوو زیاترن.
کێبڕکێیەکی توند لەنێوان 15 هەزار کاندید بۆ بەدەستهێنانی 290 کورسی پەرلەمانی ئێران بەڕێوەدەچێت.
بە گوێرەی ئامارەکان، زیاتر لە 73%ـی ئەو کەسانەی خۆیان کاندید کردبوو پەسەندکراون، واتە 51 کاندید لەسەر یەک کورسی پەرلەمانی کێبرکێ دەکەن.
ئاماری کاندیدانی پەسەندکراویش جیاوازە لە ساڵانی رابردوو، بەوپێیەی نزیکەی 50%ـی کاندیدەکان پەسەند کرابوون، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردن زیاتر بێت لە ساڵانی پێشوو.