لیژنەی باڵای سەربازی ئەمریکا و عێراق باسی لە خشتەی چوونەدەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نەکردووە

(0) / / عراق / زایەڵە ئەمریکا عێراق


Feb 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند،  لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای سەربازی ئەمریکا و عێراق لە بەغدا باس لە هیچ خشتەیەکی کاتی نەکراوە بۆ کەمکردنەوەی چالاکییەکانیان و رۆشتنیان.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، '' هێزەکانمان لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراق لە عێراق و ناوچەکەدان''.

 پێشتووتریش وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ لیژنە سەربازییەکانی عێراق باسی کشانەوەی هێزەکانیان ناکەن لە عێراق و ناوچەکەدا.