تیپی کانزاس بۆ ساڵی دووهەم پلەی پاڵەوانێتی بەدەستهێنا

(0) / / ورزش / وەرزش زایەڵە کوردستان


Feb 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی تۆپی پێ ئەمریکایی "کانزاس سیتی" بە سەرکەفتن بەرانبەر بە سان فرانسیسکۆ بۆ دووهەمین ساڵی پەیتا پەیتا، پلەی پاڵەوانێتی NFLی بەدەستهێنا.

کانزاس سیتی بە ئاکامی 25 بەر 22 بەرانبەر بە سان فرانسیسکۆ سەرکەفت و بۆ دووهەمین ساڵی پەیتا پەیتا پلەی پاڵەواێتی لیگی نیشتمانی تۆپی پێ ئەمریکا، NFLیان بەدەست هێنا.

کانزاس لە وەرزی ڕابردووشدا بە ئاکامی 38 بەر 35 تیپی فیلادێلفیای تووشی شکست کردبوو و پلەی پاڵەوانێتی بەدەستهێنابوو.

کانزاس سیتی 4 جار پلەی قارەمانی بەدەست هێناوە کە لە ساڵەکانی 1969، 2019، 2022، 2023دا بووە.

کەژاڵ حەمیدی