ئه‌مه‌ریكا رێگرى ده‌كات عیراق گرێبه‌ستى كڕینى چه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانى تر واژۆ بكات

(0) / / عراق / زایەڵە ئەمریکا عێراق


Feb 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - په‌رله‌مانتارێكى عیراق ئاشكراى كردووه‌، ئه‌مه‌ریكا رێگرى ده‌كات عیراق گرێبه‌ستى كڕینى چه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانى تر واژۆ بكات.

محەمەد شه‌مه‌ری، ئەندامی لیژنه‌ى ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق رایگه‌یاند" ئەمه‌ریکا رێگری دەکات له‌ سوپاى عیراق و نایه‌وێت گرێبەستی كڕین و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى لەگەڵ رووسیا، چین و ئەورووپا واژۆ بکات".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "ئەمه‌ریکییەکان دەیانەوێت عیراق بەس چەکی ئەمه‌ریکی بەکاربهێنێت و ئەو بابەتە نزیکە کە ببێتە کێشەیەکی گەورە".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ عیراق به‌ چڕى كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكى عیراق ده‌ربكات.