پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشوهەوا کوردستان


Feb 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند:ئەمڕۆ پێنجشەممە، باران بارین بەردەوام دەبێت و ئاستی داباراین مامناوەند دەبێت لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکان، هاوکات زۆرترین رێژەی پێسبینیکراو لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ و لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە باشووری پارێزگای سلێمانی دەبێت، هەندێک کاتیش لەکاتی باران هەورە بروسکە روودەدات.

ئەوەشی خستەڕوو: سبەی هەینی، لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لە دوای نیوەڕۆشەوە باران بارین لە ناوچە جیاجیاکان بەشێوەی نمە باران و هەندێک کات مامناوەند بەردەوام دەبێت، بە تایبەت لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 16

سلێمانی : 16

دهۆک : 16

کەرکوک : 19

هەڵەبجە : 16

زاخۆ : 15

سۆران : 10

حاجی ئۆمەران : 6

گەرمیان : 20

کامەران کەریم