کاریگەریی ئیجابیی بارانبارین لە هەرێم لەسەر کۆگاى ئاوى ستراتیژىی عێراق

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم عێراق باران بارین


Feb 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتى سەرچاوەکانى ئاو لە عێراق رایگەیاند، شەپۆلى بارانبارین قەرەبووى ئەو کورتهێنانەى کردووە کە کۆگاى ئاوى ستراتیژى لە عێراق تووشى ببوو.
 
عەون زیاب عەبدوڵا، وەزیرى سەرچاوەکانى ئاو لە عێراق ئاماژەى بەوەکرد، بارانبارین و لافاو لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان کاریگەرى ئەرێنى هەبووە لەسەر پڕکردنەوەى ئەو کورتهێنانەى لە کۆگاى گلدانەوەى ئاو لەماوەى رابردوودا دروست ببوو.
 
گوتیشى "لەماوەى رابردوودا بەهۆى ئەو بارانبارینەوە ئاستى ئاوى بەنداوەکان وردە وردە بەرزبووەتەوە".
 
روونیشیکردەوە "دۆخى ئاو لە هاوینى داهاتوو باشتر دەبێت لە دابینکردنى ئاوى پێویست".
 
بەگوتەى وەزیرى سەرچاوەکانى ئاو "دۆخى ئاو لە هاوینى داهاتوودا لە رابردوو باشتر دەبێت بۆ پڕکردنەوەى پێداویستییەکان".
 
ئاماژەى بەوەش کرد "لەپارێزگاکانى ئەنبار و کەربەلا دوو بەنداو دروستدەکرێن بۆ پڕکردنەوە و گلدانەوەى ئاوى باران".