لیژنەیەک بۆ کۆکردنەوەی ئاوی لافاوی شارەکانی هەرێم  پێکدەهێنرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم لافاو


Feb 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە راگەیەندراوێكدا نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، بە بڕیاری سەرۆك وەزیران بڕیاردراوە بە پێكهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ كۆكردنەوە و سوودوەرگرتن لە شەپۆلی لافاوی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی زیادكردنی ژێرخانی ئاو.
ڕاشیگەیاند، ژوورەكە چاودێریی دۆخی بەغدا و پارێزگاكان دەكات بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتیی لۆجیستی و مرۆیی.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی سێ ڕۆژە شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین شارەكانی هەرێمی كوردستان و بەشێك لە شارەكانی عێراقی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ئاستی ئاو بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
کامەران کەریم