سەرکەفتنی نەسر بەهۆی گوڵلێدەری پورتێگالییەکانەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە نەسر وەرزش تۆپی پێ


Feb 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی تۆپی پێ نەسر بەهۆی گوڵەکانی ڕۆناڵدۆ و ئوتاویو، بەرانبەر بە تیپی ئەلفەتح سەرکەفت.

لە چوارچێوەی حەوتەی بیستمی لیگی عەرەبستان تیپی تۆپی پێ نەسری عەرەبستان لەگەڵ تیپی ئەلفەتح دیداری کردووە و بە ئاکامی 2 بەر 0 شکستی پێیان هێناوە.

لەو یارییەدا ڕۆناڵدۆ لە دێقەی 17دا و ئوتاویو لە دێقەی 72دا، گوڵیان بۆ نەسر تۆمار کرد.

نەسر بەهۆی ئەو سەرکەفتنەوە بوو بە 49 سەرپشکی تاکوو نزیک بێتەوە لە سەرپشکی ئەلهیلال و ببێتە سەروو نشینی جەدوەل.
ئەلهیلال لە یاری حەوتەی بیستمدا، ئەمشەو پێشوازی لە تیپی ئەلرائێد دەکات.

کەژاڵ حەمیدی