خاوەنی 6 نیشانی ئاڵتوونی ئۆڵۆمپیک، تووشی شێرپەنجە بووە
(0) /
زایەڵە ـــ کریس هوی، خاوەنی 6 نیشانی زێڕی ئۆڵۆمپیک لە لقی وەرزشی پایسکڵسواریدا، خۆی ڕایگەیاند کە تووشی شێرپەنجە بووە.
کریس هوی، پایسکڵسواری پڕوفشناڵی ئسکاتلەندی کە خاوەنی 6 نیشانی ئاڵتوونی ئۆڵۆمپیکە ڕایگەیاند دەمێکە تووشی شێرپەنجە بووە.
کریس هوی گوتی: من نزیک بە ساڵێکە تووشی شێرپەنجەم و ئەو هەواڵە شۆکی کردم لەبەر ئەوەی هیچ هێمایەک لە منا بوونی نەبوو کە هەواڵی ئەو نەخۆشینەم پێ بدات، ئێستاکە دەرمانی کیمیاییم دەستپێکردووە و هەموو شتێ بە باشی دەڕواتە پێش و دەمەوێت سوپاسی خۆم ئاراستەی پاڵپشتی گەرمی خەڵکی بکەم.
کریس هوی تەمەن 47ساڵ یەکەمین نیشانی زێڕی ئۆڵۆمپیکی خۆی لە ساڵی 2004دا بەدەستهێنا. ناوبراو لە ساڵی 2008 سێ جار و لە ساڵی 2012دا دووجاری دیکە پلەی پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیکی بەدەستهێنا.
ئەو پایسکڵسوارە 11 جار بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێیەکانی جیهان.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: