بەڕێوەچوونی سمیناری ژینگەدۆستی و شاخەوانی لە سلێمانی
(0) /
زایەڵە ـــ سمیناری ژینگەدۆستی و شاخەوانی و ڕۆشنبیری بە بەشداری چەندین گرووپ و و دەستەی چالاکی ئەو بوارانە لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی دکتۆر ڕێناس بەڕێوەچوو.
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی چەرموو: گرووپی شاخەوانی چەموو وەک گرووپێکی شاخەوانی سنوری قەزایی چەمچەماڵ و چەندین کۆڕ و دەستە و گرووپی شاخەوانی دیکە بەشدار بووین لەسمیناری ڕۆشنبیری و ژینگە دۆستی و شاخەوانی لەشاری سلێمانی.
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی چەرموو وتیشی: ئەو کۆبوونەوە لەهۆڵی خاک کەلەلایەن تۆڕی شاخەوانی کوردستان نوێنەرایەتی سلێمانی بۆ بەڕێز دەرونناس وژینگە دۆست و شاخەوانی بەناو بانگ دکتۆر محێدین محەمەد خان ناسراو بەدکتۆر ڕێناس کە ئەزمونێکی دوورودرێژی هەیە لەبواری شاخەوانی و ژینگە دۆستی بەڕێوەچوو.
سوپاس بۆخوا توانیمان بەشداربین لەو گۆڕەیی بەڕێزیدا لەپاڵ گرووپە بەشداربووەکان کە بەڕێز کاک شەماڵ جەلال وەک سەرۆکی گرووپی شاخەوانی چەرموو و نوێنەری دەستەی بەێوەبەری گرووپی شاخەوانی چەرموو ئامادەبوو، بۆ گوێگرتن لە زانیاریەکانی دکتۆر ڕێناسی ژینگە دۆست و شاخەوانی بەتوانا وبەناوی گرووپی شاخەوانی چەرموو سوپاس بەڕێزیانی کردبۆزانیارییە بەسودەکانی لەوبوارەدا.
تێبينيێك بنێرە: