قائیمقامیەتی سلێمانی سێ شوێن دادەخات

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان سلێمانی غاز


Feb 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: لەسەر گران فرۆشی و پابەندنەبون بەرێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سێ بریکاری کارگەکانی غازی ماڵان دادەخات.
ئەمڕۆ دوشەممە (2024.2.19) به‌هۆی دابیننه‌كردنی غاز وه‌ك پێویست بۆ هاوڵاتیان و هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی نرخەکەی، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان سێ شوێنی بریکاری کارگەکانی غازی ماڵان دادەخات و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکاتەوە.
بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم