نرخى کیلۆیەک گۆشتى سوور لە سلێمانى بەرزبووەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گۆشت گرانی سلێمانی


Feb 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ نرخى کیلۆیەک گۆشتى سوور لە سلێمانى بەرزبووەوە و بەڕێوەبەرى چاودێریى بازرگانیش دەڵێت ،نرخى گۆشت بۆ 25 هەزار دینار بەرزبووەوە
بڵند ئەحمەدبەڕێوەبەرى گشتى چاودێریى بازرگانیى سلێمانى  ڕایگەیاند: بە زینە قەپان یەک کیلۆ گۆشتى مەڕ بە 10 هەزارو کاوڕ بە 11 هەزار دینارە و تا دەگاتە دەستى قەسابەکان یەک کیلۆ دەگاتە 24 هەزار دینار بۆ هەر کیلۆیەک، بەو هۆیەوە نرخى کیلۆیەک گۆشتى سوور لەبازاڕدا گەیشتووەتە 25 هەزار دینار.
بڵند ئەحمەد، گوتیشى :لەگەڵ قایمقامییەتى سلێمانى لە گفتوگۆداین بۆ چارەسەرى ئەم پرسە، ئاسایشى ئابوورى رێنمایی دەردەکات کە چیتر ئاژەڵى مەڕو کاوڕ نەچێتە دەرەوەى پارێزگاى سلێمانى، ئەو بڕیارە گرنگە و کاریگەرى لەسەر دابەزینى نرخەکەى دروستدەکات.
رۆژانە لەپارێزگاى سلێمانى، 120 تۆن گۆشتى سوور و 80 تۆن گۆشتى سپى لەلایەن هاونیشتمانیانەوە بەکاردەهێنرێت و دەخورێت.
کامەران کەریم