سێ نیشانی ئاڵتوون و بۆڕۆنزی کاراتێ بۆ ئێران، لە پێشبڕکێیەکانی لیگی جیهانیدا
(0) /
زایەڵە ـــ دووهەمین قۆناخی کێبەرکێیەکانی لیگی جیهانی کاراتێ وان دەستەی Aی لە ساڵی 2024دا بە بەدەستهێنانی 3 نیشانی ئاڵتوون و بۆڕۆنز لە لایەن وەرزشوانانی ئێرانییەوە کۆتایی پێهات.
دووهەمین قۆناخی کێبەرکێیەکانی لیگی جیهانی کاراتێ وان دەستەی Aی لە ساڵی 2024دا و لە درێژەی ڕۆژەکانی 27 تا 29ی ڕێبەندان لە شاری "لارانکا"ی قێبرێس بەڕێوەچوو.
لە کۆتایدا بەهمەن عەسگەری مەداڵی زێڕی کێشی 75 ـــ کیلۆگرامی بردەوە و ساڵح ئابازەری، لە کێشی 84+ کیلۆگرامدا نیشانی بۆڕۆنزی بەدەستهێنا.
لە هەمان خولی کێبەرکێدا خاتوو تەراوەتی خاکسار بە هۆی 4 جار سەرکەفتن و یەک شکست لە دیداری ڕیزبەندیدا، بە ئاکامی 2 بەر 1 لویزی مویزینک خەڵکی لێتونی تووشی شکست کرد و بوو بە براوەی نیشانی بڕۆنزی کێشی 55ــ کیلۆگرامی خانمان.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: