وتەبێژی حکومەتی عێراق: ڕاپرسییەکەی گالۆپ سەبارەت بە ئەدای حکومەت زۆرهاندهره
(0) /
زایەڵە - بەسم ئەلعەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق، پشتڕاستی کردەوە کە ڕێژەی سەدی ئەو ڕاپرسییەی کە لەلایەن گالۆپەوە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە ئەدای حکومەت زۆر دڵخۆشکەرە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی پێداچوونەوەی بە ئەنجامی ڕاپرسییەکی جەماوەریدا کردووە دەربارەی ئەدای حکومەت بۆ هەستکردن بەئاراستهی شهقامی عێراقی و دابینكردنی پێداویستییەکانی، لە هەمان کاتدا دەرئەنجامەکەی ئاشکرا دەکات.
عەوادی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای فەرمی وتی: رێژەی پشتیوانی جەماوەری بۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بەپێی ڕاپرسییەکەی گالۆپ باشە، وئێمە ئاواتەخوازین ڕێژەی پشتگیری زیاترمان هەبێت.
زیادی کرد: دامەزراوگەلێک هەن کە ڕاپرسییە پیشەیی و تەکنیکییە تایبەتەکان ئەنجام دەدەن، هەندێکیان سیاسین و هەندێکی تریش ئاسایش، کولتووری، زانیاری و پیشەیی کۆمەڵایەتین، جگە لە بوونی بەشی ڕاپرسی لە زیاتر لە دامەزراوەیەکی عێراقیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد“ كهتیمێکی ڕای گشتیی سەر بە ئەنجومەنی ڕاوێژکاران لە دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران هەیە، ئەرکی ئهم تیمه ئەنجامدانی ڕاپرسییە لە دەرەوەی سندوق، بەو پێیەی لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا میوانداری سەرۆکی حکومەتی کرد، تیمەکەش کورتەیەکیان پێشکەش بهسەرۆک وەزیران کرد لەسەر ئەنجامی ڕاپرسییەک کەئاراستهی شەقامی عێراقی بە شێوەیەکی تەکنیکی لە ڕێگەی دامەزراوە فەرمییەکانەوە وهریگیراوه و لهگهڵ دیاركردنی سروشتی ڕەوتەکانی ڕای گشتی عێراق.
وتیشی: کە لە مانگی نۆی ساڵی ڕابردوودا، تیمهكه ڕاپرسییەکیان ئەنجامدا کە بریتی بوو لە ناردنی نامە بۆ تەلەفۆنی هاوڵاتیان، پرسیارەکەش ئەوە بوو (بۆچوونی ئێوە لەسەر ئەدای حکومەتی عێراق چییە؟)، و ئەمە بۆ یەکەمجار ڕوودەدات.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی"هەمیشە پێویستە هەست بەئاراستهی شەقامی عێراقی بکەین بە شێوەیەکی پیشەیی لە ڕێگەی ڕاپرسییەوە، وڕاپرسییەکەی حکومەت زیاتر لە ٩ هەزار كهس بە شێوەیەکی لۆژیکی لەخۆی گرتبوو وبهئاراستهكردنی سێ پرسیار، ئەنجامەکانیش ئەوە بوون کە ٣٨%ی بەشداربووان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لەوانەش لە هەرێمی کوردستان، متمانەی خۆیان بە ئەدای حکومەتی عێراق دووپاتکردەوە، و لەسەدا ٤٠ ڕایانگەیاند تاڕادەیەک متمانەم بە ئەدای حکومەتی عێراق هەیە، ئەمەش بەو مانایەیە کە ڕێژەی متمانە لە نێوان ( من بە تەواوی متمانەم هەیە) و (تاڕادەیەک متمانەم هەیە) دەگاتە لەسەدا ٧٨. جەختیشی کردەوە" كهڕاپرسیی تریش هەبووه و ئەنجامدراوه، لەوانە ڕاپرسی دەرەکی، کە بریتی بووە لە گەڕان بە دوای تێکڕای ڕازیبوونی شەقامی عێراقی لە حکومەت و ئەوان جارجارە ئەنجام دەدرێن.
ناوبراو ڕایگەیاند“ بە گشتی ڕێژەی ڕاپرسیی گالۆپ زۆر باش و دڵخۆشکەر و پاڵنهریشه و ساڵێک و ٤ مانگ دوای وەرگرتنی پۆستەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران هات، بهراستی ئەم ڕێژەیە ئەو بڕوایە دەبەخشێت کە شهقامی عێراقی هەڵسەنگاندنێكی قۆلی ههیه بۆ ژمارەکانی حکومەت و چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی ئەدای کارکردنی.
تێبينيێك بنێرە: