ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی: بەسزا و فشار بایكۆت شکێنراوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە مامۆستایان بایکۆت مامۆستا عادل حەسەن بەغداد


Feb 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، تەنها بایکۆت ڕاگیراوە و بەسزا و فشار بە مامۆستایان شکێنراوە و ئەوەی لە توانامان دابوو كردمان.

 مامۆستا عادل حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، ئەوەی لە تواناماندا بوو کردمان ، له بایکۆت و خۆپیشاندان و سەردانی بەغداد و گەیاندنی دەنگی مەزڵومیەتی مووچەخۆران بە ناوەندە ناوخۆیی و نیودەوڵەتیەکان.

ئاماژەی بەوەشدا، دیدارمان ئەنجامدا لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان ، قونسوڵی وڵاتان ، گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتیەکان بە پەرلەمانی وڵاتانی ئەوروپی و ڕۆژئاوایی.

ئەوەشی خستەڕوو، تەنها بایکۆت ڕاگیراوە و بەسزا و فشار بە مامۆستایان شکێنراوە، لە بەغداد و هەوڵەکانی ترمان بەردەوام دەبین و ئێمە ئەوەندەمان لە توانادا هەبوو و هەیە ، کێ زیاتر دەتوانێ ئێمە خزمەتکاری دەکەین.

جێگەی باسە زیاتر لە پێنج مانگ بوو مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی، هەڵەبجە، رانیە و كۆیە و بەشێك لە شارەكانی دیكەی هەرێم لە بایكۆت و خۆپیشاندان بەردەوام بوون دژی دواكەوتنی مووچە و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەلام حكومەتی كاربەرڕێكەری هەرێم و بەپرسانی حزبی بەشدار لە دەسەڵات بێ باك بوون لە ئاست داوا ڕەواكانی مامۆستایان و فەرمانبەران.

کامەران کەریم