ئەستێرەی تیپی نیشتمانی ئێران لەگەڵ یانەیەکی ڕووسی ڕێککەوتن

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران ڕووسیا


Feb 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ هێرشبەری تیپی نیشتمانی تازەلاوانی وڵاتی ئێران، لەگەڵ تیپی ڕوبین کازانی ڕووسیا ڕێککەوتن.

کەسرا تاهێری هێرشبەری تیپی نیشتمانی تۆپی پێ تازەلاوانی وڵاتی ئێران لە جامی جیهانی ئەم دوایانەی تەمەن خوار 17 ساڵ کارکردێکی باشی لە خۆ پیشان داوە کە ئەوا، بە بستی گرێبەست لەگەڵ تیپی ڕوبین کازانی ڕووسیا ڕێککەوت.

گرێبەستی هێرشبەری تازەلاوی ئێرانی لەگەڵ یانەی ڕووسی بە ماوەی 3 ساڵ درێژەی هەیە و ناوبراو لەو تیپەدا کراسی ژمارە11 لەبەر دەکات.

ڕوبین کازان وەکوو یەکەمین یانەی سەردار ئازموون لە ئەورووپا دێتە ئەژمار و چەن کەسی دیکەش هەر لەوێدا ئەزموونی یاریکردنیان هەیە، لەوانە: ڕەزا شکاری و عەلیڕەزا حەقیقی.

کەژاڵ حەمیدی