پێشنیاری پڕوەسوەسەی NBA بۆ ئەستێرەکانی باسکە
(0) /
زایەڵە ـــ ئەستێرەی پێشووی باسکەی ئەمریکا پەردە لەسەر پێشنیارێکی پڕوەسوەسەی NBA، بۆ خۆی و ئەستێرەکانی دیکە لادەبات.
وینس کارتر، ئەستێرەی پێشووی تیپی ئورلاندو مجیک و تورنتو رپتورز لە لیگی سەندیکای نیشتمانی باسکەی ئەمریکا، لە بەرنامەیەکی ڤیدیویدا هەواڵی لە پێشنیاری سەیر و سەمەری NBA داوە بۆ خۆی و هەنێ دیکەی لە یاریزانەکان.
کاتر لەوبارەوە گوتی: NBA چەن ساڵ لەمەوپێش دەیویست سەرنجی هەنێ لە ئەستێرە بەناوبانگەکانی لیگ بۆ بەشداری لە کێبەرکێیەکانی دانک ڕاکشێت هەر بۆیە ئەو بیرۆکە هاتە ئاراوە و پێشنیاری یەک ملیۆن دۆلاری درا بە من و کوبی برایانت، لبران جیمز، تریسی مک گریدی و چەن ئەستێرەی دیکە.
ناوبراو لە درێژەدا گوتی: هەڵبەت ئەو پێشنیارە قەت نەیتوانی وەسوەسەی بەشداریکردنی پێشبڕکێ دانک لەو یاریزانانەی کە نێوم بردن پێک بهێنێت.
هەر بۆیە ئەو بیرۆکە هەرگیز جێبەجێ نەکرا.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: