کارلۆس ئالکاراس بەرگەزن کەوتووە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کارلۆس ئالکاراس


Feb 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  تێنیسۆری ژمارە 2ی جیهان لە تورنومێنتی بەڕازیلدا بەر گەزن کەوتووە.

کارلۆس ئالکاراس، تێنیسۆری ئسپانیایی لە بەشداری خولی دووهەمی کێبەرکێیەکانی500 ـــ ATP لە ڕیودۆژانڕیۆی بەڕازیلدا بەجێ ماوە.
ناوبراو لە خولی یەکەمدا لەگەڵ تیاگو مونتیرو نوێنەری بەڕازیل و و کەسی 118ی جیهان دیداری کرد بەڵام بەهۆی بەرگەزن کەوتن نەیتوانی کۆتایی بە یاریەکە بهێنێت.

کاتی ئەو پێشبڕکێیە تەنیا 18 خولەک بوو و ئاکامی یارییەکە لە کاتی ڕاوەستاندا 1 بەر 1 بوو.

شایانی ئاماژەیە کە خەڵاتی ئەو تورنۆمێنتە بڕی 2 ملیۆن و 100 هەزار دۆلارە ساڵی ڕابردوو لە فیناڵی ئەو پێشبڕکێیەدا کارلۆس ئالکاراس کامرۆن نوری بەریتانیایی تووشی شکست کردبوو.

کەژاڵ حەمیدی