ستایشی تایبەتی ڕاهێنەری تیپی پۆرتۆ لە مێهدی تارێمی

(0) / / ورزش / زایەڵە تارێمی کوردستان مێهدی تارێمی


Feb 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕاهێنەری تیپی پۆرتۆ، هێرشبەری تیپی نیشتمانی ئێران وەکوو وەرزشوانێکی بێوێنە و پڕوفشناڵ دەزانێ.

سرجیو کونسیسائو لە وتووێژ لەگەڵ "ئسکای سپۆرت" لەمەڕ دۆخی مێهدی تارێمی لە تیپی تۆپی پێ پۆرتۆ و ئامادەنەبوونی بۆ دیدار لەگەڵ ئارسێنال ڕایگەیاند: مێهدی تارێمی کێشەی ماسوولکەی هەیە و سەرەڕای ئەوەی کە  ستایشی تایبەتی ناوبراوی کرد وتیشی ئەو یاریزانە هەمیشە بۆ من گرنگە و ئەگەر وەکوو ئەندامێک یان بەشێک لە تیپەکە بێت ئەوا تا مانگی ژوئن پێکەوە دەمێنین.
ناوبراو وتی: تارێمی وەرزشوانێکی بێوێنە و پڕوفشناڵە.

تیپی پۆرتۆ کاتژمێر 23:30 خولەکی ئەمشەو لە خولی ڕوێشتندا و لە قۆناخی یەک هەشتمی دواینی لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا، لەگەڵ ئارسێنال یاری دەکات.

کەژاڵ حەمیدی