یارییه‌كانى پاڵه‌وانێییه‌تى رۆژئاواى ئاسیا؛ دۆڕانی خانمانى عێراق به‌رامبه‌ر فه‌له‌ستین

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش خانمان کوردستان عێراق فەڵەستین


Feb 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یارییه‌كانى پاڵه‌وانێییه‌تى رۆژئاواى ئاسیا بۆ تۆپى پێى خانمان له‌ وڵاتى سعودیه‌ ده‌ستیپێكرد، یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنى خانمانى عێراقیش به‌ شكست كۆتایهات .

عێراق،له‌ یاریگه‌ى شا عه‌بدوڵاى وه‌رزشى له‌ شارى جه‌ده‌ له‌ یه‌كه‌م یاریی قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى فه‌له‌ستین وه‌ستاییه‌وه‌و یارییه‌كه‌ش به‌ سێگۆڵى بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندى فه‌له‌ستین كۆتایهات .

له‌ یارییه‌كه‌دا نیوه‌ى پێكهاته‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق یاریزانانى كوردبوون كه‌ ساڵى 2022 توانیان له‌ هه‌مان وڵات جامى فوتساڵى ئاسیایان برده‌وه‌ به‌ڵام ئاستبه‌رزى یاریزانانى فه‌له‌ستین بووه‌ خاڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بۆ شكستهێنان به‌ درێس سپیه‌كانى عێراق .

بریاره‌ ئێواره‌ى سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ له‌ دووه‌م یاریى ئه‌و قۆناغه‌، هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌رامبه‌ر نیپاڵ یاریبكات و رۆژى شه‌ممه‌ش له‌ دوا یارى قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى سوریا ده‌وه‌ستێته‌وه‌ .