پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ بۆ زایەڵە:  دادگای باڵای فیدڕالی عێراق  گورزێکی کوشندەی لە پارتی و یەکێتی دا

(0) / / گفتگو / زایەڵە پارتی یەکێتی هەڵبژاردن دادگای فیدراڵی کوردستان وەزیرە ئەحمەد


Feb 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیرە ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی نەوەی نوێ  بەزایەڵەی ڕاگەیاند: دادگای باڵای فیدڕالی عێراق چەند بڕیارێکی گرنگی لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەرکرد و گورزێکی گەورەو کوشندەشی لە پارتی ویەکێتی دا.

ڕاشیگەیاند: بەزۆر هەڵبژاردن بەدەسەڵاتدارانی هەرێم دەکرێت لەگەڵ ئەوەشدا  دادگابڕیارێکی دروستی دەرکردو (١١)کورسی پێکهاتەکانی هەڵوەشاندەوە کەلە بەرژەوەندی لایەنێک بەکاردەهێنرا .

وتیشی:  لە بڕیارەکانی هەمان دادگاش  ئەوەبوو کەموچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق مانگانە لەکاتی خۆی دابەش بکرێت و ڕاستەوخۆ لەڕێی ئەوبانکانەوە بدرێت کەسەر بە عێراقن  ئەمەش هاوتایە لەگەڵ ئەو داوایەی نەوەی نوێ کە واژۆی زیاتر لە ١٢٠ ئەندامی پەرلەمانمان بۆکۆکردەوەو پێشکەش بەسەرۆک وەزیرانی عێراقمان کردبوو.ئێمە لەفڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لەبەغداچاودێریەکی ووردی یەکە بە بەیەکەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەکەین لەسەرهەر سەرپێچی وکەمتەرخەمیەکیش هەڵوێستی جدیمان دەبێت.

کامەران کەریم