ئاکامی کەواندارانی ئێران لە قۆناخی سەرەتایی پێشبڕکێیەکانی کاپی ئاسیا لە بەغدا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران


Feb 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئاکامی کەواندارانی ئێرانی لە قۆناحی سەرەتایی پێشبڕکێیەکانی کاپی ئاسیا لە بەغدا دەرکەوت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی تیرئەنازەی بە کەوان، قۆناخی سەرەتایی پێشبڕکێیەکانی تیرئەنازەی بە کەوان قۆناخی  یەکەمی کاپی ئاسیا لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەچوو و نوێنەرانی ئێران ڕووبەڕووی ڕکابەرەکانی خۆیان بوونەوە.

ئارمین پاکزاد لە قوناخی یەکەمدا بە 707 سەرپشکەوە لە ڕیزی یەکەمدا ڕاوەستا و لە قۆناخی دووهەمدا لەگەڵ براوەی ئێران و عێراق پێشبڕکێ دەدات.

تیپی پیاوانی ئێران پێکهاتە لە سێ ئەندام و بە 2036 سەرپشکەوە لە پلەی سێهەمدا جێگر بووە و تیپی خانمانی ئێرانیش بە 2079 سەرپشکەوە لەسەر پلەی دووهەم جێگر بووە.

کەژاڵ حەمیدی