تێنیس لەسەر مێزی پاڵەوانی جیهان/ شکستی ئێران بەرانبەر بە ئەڵمانیا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران وەرزش


Feb 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیمی تێنێس لەسەر مێزی ئێران بەرانبەر بە تیمی ئەڵمانیا تووشی شکست بوو و بەختی بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریسی لەدەستداوە.

کێبەرکێیەکانی تێنیس لەسەر مێزی تیمی پاڵەوانی جیهان لە شاری بوسان لە کووریای باشوور ئێوارەی دوێنێ بە دۆڕانی تیپی ئێران لە قۆناخی یەک هەشتمی دوایندا و بە لەدەستچوونی دەرفەتی بەشداری ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس. درێژەی هەیە.

تیپی نیشتمانی ئێران لە قۆناحی یەک شانزدەیەمی دوایندا بەرانبەر بە تیمی سەنگاپوور بە ئاکامی 3 بەر 0 سەرکەفت و لە قۆناخی یەک هەشتمی دوایندا بەرانبەر بە ئاڵمانیا بە ئاکامی 3 بەر 0 تووشی شکست بوو و خولیای بەشداری ئۆڵومپیکی پاریس پووچەڵ بوویەوە.

کەژاڵ حەمیدی