لیستی یاریزانانی تیپی نیشتمانی باسکەی ئێران بۆ دیدار لەگەڵ قەتەر ڕاگەیندرا

(0) / / ورزش / زایەڵە باسکە ئێران وەرزش


Feb 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ لیستی دواینی یاریزانەکانی تیپی نیشتمانی باسکەی ئێران بۆ دیدار بەرانبەر بە قەتەر و لە کێبەرکێیەکانی پەنجەرەی یەکەمی کاپی ئاسیای 2025 ڕاگەیندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی باسکە، ئەرسەلانی کازمی، بێهنام یەخچاڵی، سەجاد مەشایەخی، ڕەسووڵ موزەفەری، مەیسەم میرزایی، نەوید ڕەزایی فەر، سینا واحدی، موحەمەد ئەمینی، مەتین ئاقاجانپوور، سەجادی پەزیرفتە، موحەمەد ڕەحیمی و سالار مونجی ، 12 یاریزانی نیشتمانی وڵاتی ئێرانن کەوا لەژێر چاودێژی هاکان دێمیر ڕۆژی هەینی 4ی ڕەشەمە لە کۆمەڵەی وەرزشی هۆڵی ئازادی شاری تاران لەگەڵ تیپی نیشتمانی قەتەر ڕووبەڕوو دەبنەوە.

هەروەها پیتر گرێگووریان وەکوو هاوڕێ، ڕێنومایی تیپی نیشتمانی ئێران بەرانبەر بە هێند لەئەستۆ دەگرێت.

کەژاڵ حەمیدی