خوشكی مه‌سعود بارزانی كۆچی دوایی كرد

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسعود بارزانی زەکیا مەلا مستەفا


Feb 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ هەینی 23ی شوباتی 2024، زەکیا مه‌لا مسته‌فا، خوشکی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی کۆچی دوایی کرد. 
 
دوای ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ هه‌ینی زەکیا مەلا مستەفا بارزانی لە سەری ره‌ش، کۆچی دوایی کرد.
 
قایمقامی قەزای مێرگەسۆر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەواڵەکەی راگەیاند.

لای خۆیه‌وه‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند: "بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی دوایی بەڕێزو ئازیزمان خاتوو زەکیا مەلا مستەفا، خوشکى بەڕێز مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان؛ دەردەبڕین".

ده‌شڵێت: "داواخوازین خوای گەورە ئارامیی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و جێگای بەڕێزیان بەهەشت بێت".