دیداری وەفدێکی مانگی سووری نێودەوڵەتی لەگەڵ کونسووڵی ئێران لە هەولێر

(0) / / کردستان / زایەڵە وەفد کونسووڵ هەولێر ئێران


Feb 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە  ـ وەفدێکی کۆمیتەی مانگی سوور نێودەوڵەتی لەگەڵ سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر دیداری کرد.

وەلد گاربریل ساگرۆن وەسام خەلیل سەرۆکی نوێی و ئەندامی وەفدی کۆمیتەی مانگی سووری نێودەوڵەتی لە هەولێر لە کونسوڵخانەی ئێران ئامادە بوون و لەگەڵ نەسروڵا ڕەشنوودی سەرکونسووڵی ئێران کۆبوونەوە.
دوولایەن وێڕای گفتوگۆ لەسەر دوایین بابەت و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان، باسیان لە خزمەتگوزارییەکانی مانگی سوور لە بواری خزمەتگوزاری و هەروەها دوایین بارودۆخی زیندانیان لە عێراق و هاوکارییەکانی ئێران لەم بوارەدا و خزمەتگوزاری لە بواری کۆمەڵایەتی و پزیشکی لە ناوچە کرد.

پەرەپێدانی هاوکاری و بەرفراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێران لەگەڵ کۆمیتەی نێودەوڵەتی مانگی سوور لە ناوچە و هەروەها بەردەوامی گفتوگۆکان بە مەبەستی یارمەتیدان و هاوکاری بە مەبەستی دەسنیشانکردن و کۆنترۆڵی قەیرانەکان و بابەتەکانی هاو پەیوەند بە کۆمیتەی ناوبراو لە دیکەی بابەتەکانی گوفتوگۆی نێوان دوولایەن بوون.