هەزار دەستانی پەشەنگ کامکار بڵاو کرایەوە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە پەشەنگ کامکار


Jan 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێ ترین بەرهەمی هونەرمەندی کورد پەشەنگ کامکار سەبارەت بە سەنتوور لە ئێران چاپ و بڵاو کرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کتێبی هەزار دەستان نوێ ترین بەرهەمی پەشەنگ کامکار گەورە مامۆستا و ژەنیاری ئامێری سەنتوور لە بازاڕی کتێبی ئێران بڵاو کرایەوە و خرایە بەر دیدی هونەرمەندان.
هەزار دەستانی پەشەنگ کامکار لە چل بەش و تەسنیف بۆ سەنتوور لە دەسگاکانی سێ گا و چوار گا لەگەڵ سی دی ئەم بەرهەمە پێکهاتووە.
کامکار سەبارەت بەم بەرهەمە نوێیە ڕایگەیاند لە بەردەوامیی کتێبەکانی گوڵنار و یادگاران و سپێدە بڵاو کرایەوە و بۆ ژەنینی وردتری بەرهەمەکان، دەقی هۆنراوەکانی لەگەڵ دایە.
کۆتایی/.