پەیامێک لە وەزیری پەروەردەوە بۆ مامۆستایانی سلێمانی و هەڵەبجە

(0) / / کردستان / سلێمانی زایەڵە هەڵەبجە پەروەردەوە


Feb 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵ - وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان سوپاسى مامۆستایانى سلێمانى دەکات کە گەڕاونەتەوە بۆ هۆڵەکانى خوێندن و رایگه‌یاند، 3ـى حوزەیرانی 2024، تاقیکردنەوەى 12ـى ئامادەیی دەستپێدەکات.

ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا رایگه‌یاند: "سوپاسى مامۆستایانى سنورى پارێزگاى سلێمانى دەکەین کە گەڕاونەتەوە هۆڵەکانى خوێندن و لەبارەى پشوەکانى بەهاریشەوە زانیارى نوێی ئاشکرا کرد.

 ئاشکرایکرد، کە رۆژى سێشەممە 27ی شوبات، لە ئەنجومەنى وەزارەت گفتوگۆى چەند پرسێک دەکەن کە گرنگترینیان هەموارکردنەوەى ساڵنامەى خوێندنە لە ئەگەرى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە مانگى حوزەیران کە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى 12ـى ئامادەیی.

 وتیشى، هەر لەو کۆبونەوەیەدا کە بڕیارە رۆژى سێشەممە ئەنجام بدرێت، گفتوگۆى بابەتى کورتکردنەوەى پرۆگرامى خوێندنى 12ـى ئامادەیی دەکەن.

کامەران کەریم