گەشتێکی شەومانەوەی تایبەت لە لایەن گروپی شاخەوانی پایتەخت بۆ بەرزاییەکانی سەکران

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی وەرزش سەکران


Feb 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

 زایەڵە ــــ گرووپی شاخەوانی پایتەخت ڕۆژی هەینی و ڕۆژی شەممە گەشتێکی تایبەتی شەومانەوەی ئەنجامداوە بۆسەر بەرزاییەکانی گوندی سەکران

دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی پایتەخت: گرووپەکەمان ڕۆژی هەینی  لەگوندی سەکران بوون و ڕۆژی شەممە گەڕانەوە شەو لەگوند مانەوەو بۆ بەیانیەکەی تاکو بەرزاییەکانی سەکران ڕۆیشتن بەفرێکی زۆر لەبەرزاییەکاندا بوو و پاش حەسانەوەیەکی کورت و چرکاندنی چەند وێنەیەکی یادگاری گەڕانەوە خاڵی دەستپێک.

بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەیی دا: گرووپەکمان تیمێکی تایبەت بوون کە پێکهاتبوون لە 12 ئەندام.
سوپاس ستایش بۆ خودای باڵادەست هەموو ئەندامەکان بەسەلامەتی کۆتاییان بە گەشتەکە هێنا.