زیاتر لە دوو ملیۆن و  نیو گەنج لە تورکیا بێکارن

(0) / / ترکیه / زایەڵە تورکیا ئابووری بێکاری


Feb 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە گوێرەی ئامارێکی نوێی دەزگای ئاماری تورکیا، دوو ملیۆن و 525 هەزار گەنج لەو وڵاتە بەدوای کاردا دەگەڕێن.

لە ئامارەکەدا، کە رۆژنامەی قەرار بڵاویکردەوە، 235 هەزار و 800 گەنج تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 24 ساڵدایە فۆڕملە دەزگای کار بۆ دۆزینەوەی کار پڕکردووەتەوە.

دەزگاکە کێشەی بێکاریی لەناو گەنجاندا بە رێژەیەکی بەرز ناوبردووە و بە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەی تورکیای ناساندووە.

لەناو ئەو رێژەیەشدا، بێکاریی لەناو پیاوان %12.7 و لەناو ژنانیشدا %21.8 دیاریکراوە.

لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتووە، بەشێوەیەکی گشتی رێژەی بێکاریی لەسەر ئاستی تورکیا 8.8% و لە هەندێک ناوچە رێژەکە بۆ %15.9 بەرزبووەتەوە.