سەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانێکی سیاسیی نوێ لەنێوان بەغداد و هەولێر

(0) / / عراق / زایەڵە حکومەتی فیدراڵی کوردستان بەغدا هەولێر


Feb 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - حکومەتی فیدراڵیی عێراق، دەسەڵاتی دارایی و هەڵبژاردنی لە دەستی حکومەتی هەرێمدا نەهێشت، ئەمەش سەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانێکی سیاسیی نوێ دەبێت لەنێوانی بەغداد و هەولێردا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی قودسی عەرەبی، دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری کۆتایی خۆیی دەرکردوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی 11 کورسیی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان، بڕیاریشی داوە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق  هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدات، نەک کۆمسیۆنی کوردستان.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە؛ پێدەچێت ئەم بڕیارانەی دادگای فیدڕاڵی کە دەڵێت 11 کورسییەکەی کۆتای کەمینەکان دەستووری نییە و هەروەها ئەو بڕیارەشی کە دەسەڵاتی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی داوە بە دەسەڵاتی فیدراڵیی ناوەند، ئەوەش دەبێتە سەرەتایەک بۆ سەرهەڵدانی قەیرانێکی نوێ لەنێوانی بەغداد و هەولێردا و ئەو ناکۆکییانەش کە لە نێوانی دوو حزبەکەی کوردستاندا هەن قووڵتر ببنەوە.