نەشتەرگەری دڵی پاڵەوانی سێ خولی پایسکڵسواری جیهان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش نەشتەگەری


Feb 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پیتر ساگان، پاڵەوانی پایسکڵسواری جیهان نەشتەرگەری دڵی لەسەر ئەنجامدرا.

پیتر ساگان پایسکڵسواری ختڵکی ئسلوواکیا و پاڵەوانی سێ خولی جیهان و قارەمانی ئەورووپا کاری نەشتەرگەری دڵی لەسەر ئەنجامدرا.

ڕۆژی یەکشەمە 15ی فێڤرییە لە شاری ڤالنسیای ئیتاڵی لێدانی دڵی پیتر ساگان لە کاتی ڕاهێنەری بە پایسکڵ و لە کوێستان 200 جار لێدانی لە یەک خولەکدا تێپەڕاند و پاشان ناوبراو لە شاری ئبلیشن نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

پیتر ساگانی تەمەن 34 ساڵان لە کۆتایەکانی ساڵی 2023دا لە پایسکڵسوواری سەر جادە دوور خرایەوە بەڵام ناوبراو بەردەوام لە کوێستان درێژە بە ئەنجامدانی ئەو وەرزشە ئەدات و دەیەوت لە هەمان لقی وەرزشیدا بەشداری ئۆڵۆمپیکی پاریسی 2024 بکات. 

کەژاڵ حەمیدی