بەنرخترین ڕاهێنەری مێژووی NBA ناسێندرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Feb 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕاهێنەری تیپی باسکەی گولدن ئستیت، وەکوو پڕداهاتترین ڕاهێنەری لیگی NBA ناسێندرا.

ئێستیڤ کر، ڕاهێنەری تیپی باسکەی گولدن ئستیت، ڕەزایەتی خۆی لەمەڕ درێژەپێدانی 2 ساڵە بە گرێبەستەکەی خۆی ڕاگەیاند.
ناوبراو بە واژۆکردنی ئەو گرێبەستە 2ساڵە بڕی 35 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت تا ناسناوی پڕداهاتترین ڕاهێنەری مێژووی لیگی NBA لەسەری دابنرێت.

ناوبراو دەیەمین ساڵی هەبوونی خۆی لە تیمی گولدن ئستیتدا تێپەڕ دەکات و دواین پاڵەوانی ناوبراو لە NBAدا دەگەڕێتەوە بۆ دووساڵ لەمەوپێش.

گرگ پاپاڤیچ 16 ملیۆن دۆلار، ئێریک ئسپولسترا 15 ملیۆن دۆلار و مانتی ڤڵیامز بڕی 13.1 ملیۆن دۆلار مووچەی ساڵانە وەردەگرن.

کەژاڵ حەمیدی