حكومەتی بەغدا مژدەیەكی دیكە بە فەرمانبەرانی ھەرێم دەدات

(0) / / عراق / زایەڵە مژدە هەرێم


Feb 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری، راگەیاند، پێدانی مووچەی فەرمانبەر لەسەر بنەمای جێگیرکردنی مووچە دەبێت لە بانکێکی حکومی یان ئەهلیی مۆڵەتپێدراو لەلایەن بانکی ناوەندییەوە. 

 مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆکاروباری ئابووری، راگەیاند، لە دوای جێگیرکردنی مووچە، فەرمانگەکان مانگانە مووچەی فەرمانبەرەکە دەخەنە سەر هەژماری ئەو فەرمانبەرە لەو بانکەی هەژمارەکەی تێیدا کردووەتەوە. 

دەشڵێت، لەسەر بنەمای بەئەلیکترۆنیکردنی مووچەکان لە بانکە نیشتیمانیەکە یان ئەهلییە مۆڵەتپێدراوەکان لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە، فەرمانبەر بۆی هەیە یەکێک لەم بانکانە هەڵبژێرێت و هەژمارێکی بانکی تێیدا بکاتەوە. دواتر فەرمانگەکان بەشێوەیەکی مانگانە، مووچەی فەرمانبەرەکە دەخەنە سەر ئەو هەژمارە بانکییەی فەرمانبەرەکە کردوویەتییەوە و هەژمارەکە هەژماری پاشەکەوتی دەبێت. 

راشیگەیاند، فەرمانبەرەکە لەلایەن بانکەکەیەوە کارتێکی بانکی پێ دەدرێت بۆ نموونە (کۆمپانیاکانی کی کارد یان کۆمپانیای سوچ یاخو کۆمپانیای نەخیل....هتد) بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی، مانگانە مووچەکەی لێ وەربگرێت. بانکەکە یەکێک لەم کارتانە دەستنیشان دەکات و دەیداتە فەرمانبەرەکە. هەژماری فەرمانبەرەکە لە بانکەکەدا بە کارتی دڵنیاییەوە گرێ دەدرێت. 

باسی لەوەشکرد کە فەرمانبەرەکە بۆی هەیە تەواوی مووچەکەی یان بەشێکی بە کاش رابکێشێت لە رێگەی ئامێرەکانی ATM یان Point Of Cash (POC) کە لە هەموو شوێنێک هەن و لەلایەن کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتە مۆڵەتپێدراوەکانەوە بەردەستە. هەروەها فەرمانبەرە خاوەن کارتە ئەلیکترۆنییەکە بۆی هەیە لە رێگەی مۆبایل و ئامێری point of sale خەرجییەکانی لە کۆگە و فرۆشگا بازرگانییەکان و خواردنگەکانیش بەکاربهێنێت.

کامەران کەریم