کۆبوونەوەیێک بۆ هەمواری یاسایی میلاک لە عێراق

(0) / / عراق / زایەڵە میلاک یاسا


Feb 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆبوونەوەیێک بە مەبەستی  گفتوگۆکردن دەربارەی بیست و یەکەمین هەمواری یاسایی میلاک بەمەبەستی گونجاندنی ناونیشانی وەزیفی کارمەندانی کەرتی گشتی لەگەڵ بڕوانامە و پسپۆرییان بەڕێوەچوو.

 د، نەرمین معروف ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  لە لیژنەی دارایی بەشداریمانکرد لە فراوانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتەکانی پلاندانان ، دارایی، تەندروستی، ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی، سەندیکا پیشەییەکان و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنە پەیوەندیدارەکانیتری ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی بیست و یەکەمین هەمواری یاسای ژمارە ٢٥ی ساڵی ١٩٦٠ی میلاک بەمەبەستی گونجاندنی ناونیشانی وەزیفی کارمەندانی کەرتی گشتی لەگەڵ بڕوانامە و پسپۆرییان و رەچاوکردنی گەشەکردنی بواری زانستی و پێداویستییەکانی بازاڕی کار .

کامەران کەریم