نەوتی هەرێم بەبێ ڕەزامەندی بەغداد ڕەوانە ناکرێت

(0) / / عراق / زایەڵە بەغدا نەوتی هەرێم کوردستان وزە


Feb 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گرێبەستانەی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا نەوتیە بیانیەكان ئەنجامیداوە.

لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی عێراق، ئاشكرایدەكات، ئەو گرێبەستانەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیا نەوتیەكان واژۆی كردوون، یەكێكە لە دیارترین بەربەستەكانی لە بەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم.

عەدنان جابری، ئەندامی لیژنەی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان، بۆ كێشە هونەرییەكان دەگەڕێتەوە نەك كێشەی سیاسی.

هەروەها وتیشی، توركیا ڕەتیكردووەتەوە نەوتی هەرێم بەبێ‌ رەزامەندی بەغدا هەناردەبكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانێكدا بە پێگەی"مەعلومە"ی ڕاگەیاندووە، تورکیا بۆرییەكانی هەناردەكردنی نەوتی داخستووە بۆ خۆبەدوورگرتن لە سزا نێودەوڵەتیەكان، لەوانە بڕیاری ناوبژیوانی دادگای پاریسی نێودەوڵەتی.

کامەران کەریم