نوێترین زانیارى لەبارەى دابەشکردنى موچەى مانگى دوو و سێ

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە عەتوان هەرێم


Feb 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ناردنى مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە،  پەیوەستە بە لیستی مووچە و ئەو زانیاریانەی حکومەتی هەرێم پێشکەشی بەغدای دەکات. 

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، بە گوێره‌ی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی، مووچه‌ی مانگی دووی مووچه‌خۆرانی هەرێم بەپێی ئەو لیست و زانیاریەیە کە حکومەتی هەرێم پێشکەشی بەغدای دەکات.

عەتوانى بۆ موچەى مانگى سێی موچەخۆرانى هەرێم جەختیکردەوە لە قسەکانى وەزیرى دارایی عێراق و وتى: بۆ مانگی سێ پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەرێگەی هەژماری بانکییەوە دابینبکرێت.