بانكی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 212 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دۆلار عێراق


Feb 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 212 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە و نرخەكەی لە بازاڕدا دابەزی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی شوبات، بانكی ناوەندی عێراق بڕی 212 ملیۆن و 564 هەزار و 723 دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕەش 175 ملیۆن و 274 هەزار و 723 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 37 ملیۆن و 290 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینە بووە.

نرخی دۆلاریش لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دابەزی نرخی 100 دۆلار بە 150 هەزار و 800 دیناری عێراقییە.