تەیف سامی بۆ هەرێمی کوردستان : کات بە فیڕۆ مەدەن

(0) / / عراق / زایەڵە تەیف سامی عێراق هەرێمی کوردستان


Feb 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاندووە، ئەو مووچەى مانگی دوو دەینێرین دوایین مووچە دەبێت و دەبێت مانگەکانى داهاتوو سیستەمى مووچە وەک تەواوی فەرمانبەرانى عێراق بە کارت و لەڕێی بانکەوە بێت.

 ئەو کاتەى لەبەر دەستدایە دەتوانرێت کارتی بانکی بۆ فەرمانبەرانى هەرێم تەواو بکرێت، بەڵام گەر کات بە فیڕۆ بدرێت ئەوکاتە کارەکان تەواو ناکرێت.

لەلایەکی دیکەوە عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاند: بە گوێرەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی ھەرێم بەپێی ئەو لیست و زانیاریەیە، کە حکومەتی ھەرێم پێشکەشی بەغدای دەکات.

کامەران کەریم