دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکانى پەرلەمان و ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە ئایەتوڵڵا خامنەیی ئێران هەڵبژاردن


Mar 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  هەڵبژاردنەکانی 12هەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی (پەرلەمان) و خولی شەشەمی مەجلیسی خوبرەکان ( ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران) سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (هەینی)، دەستیپێکرد و 15 هەزار کانیدید کێبڕكی دەکەن، بۆ بەدەستهێنانی 290 کورسی پەرلەمانی.
هەڵبژاردنەکان لە 59 هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرانسەری ئێران ئەنجام دەدرێن و تێیدا 60 ملیۆن کەس کە مافی دەنگدانیان هەیە، لە نێوان 15 هەزار و 200 کاندید پەرلەمان، 290 نوێنەر هەڵدەبژێرن و بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی شارەزایانیش، خەڵک لە نێوان 144 کاندید، 88 نوێنەر هەڵدەبژێرن.

ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، پاش ئەوەی بەمەبەستی دەنگدان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی وڵاتەکەی چوە سەر سندوقەکانی دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەبێت لە تاران دەنگ بە 30 کاندید بدەن و لە داوایەکیشدا بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی وتی: پێویستە ئەمڕۆ دۆستەکان خۆشحاڵ و نەیارەکانی ئێران نائومێدبکەن، چونکە ئەمڕۆ جیهان چاوی لەسەر ئێرانە.