گرفتی 26 نەخشەی کەرتی لە هەڵەبجە چارەسەر دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە


Mar 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەمەبەستی پەرەپێدان و ڕێكخستنەوەی شاری هەڵەبجە لەڕووی شارسازییەوە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كێشەیەكی كۆنی 26 نەخشەی کەرتی پارێزگەی هەڵەبجە چارەسەر دەكات.

وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزار ڕایگەیاند، لەمیانەی سەردانەكەی دوێنێ چوارشەممەی 28/2/2024ی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ هەڵەبجە، لە كۆبوونەویەكدا سەرۆكی شارەوانیی هەڵەبجە تیشكی خستە سەر كێشەی 26 نەخشەی کەرتی هەڵەبجە كە نزیكەی 17 ساڵە چارەسەر نەكراوە و گرفتی بۆ شارەكە دروستكردووە. وەزیر شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی، بڕیاریدا بە چارەسەركردنی ئەو كێشەیە و سەرۆكی شارەوانیی هەڵەبجەی ڕاسپارد بۆ ئەوەی بەخێرایی دەرخستەی پێویستی بۆ ئامادە بكەن و هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی بگرنەبەر.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، سەبارەت بە گوژمەی پرۆژەكەش جەختی لەسەر دابینكردنی گوژمەیەك بەپێی ڕێكارە یاساییەكان كردەوە بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو گرفتە چارەسەر بكرێت، بە گوتەی سەرۆكی شارەوانیی هەڵەبجە، ماوەی 17 ساڵە ئەو كێشەیان هەیە و بە هەڵەسێردراوی ماوەتەوە.

کامەران کەریم