سەرۆک کۆماری عێراق بەرەو جەزائیر بەڕێکەوت

(0) / / عراق / زایەڵە جەزائیر


Mar 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـ بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری غاز, سەرۆك کۆماری عێراق بەرەو جەزائیر بەڕێ کەوت.

سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید  ئەمڕۆ هەینی 1-3-2024 بەغدادی پایتەختی بەجێهێشت و بەرەو کۆماری جەزائیر بەڕێ کەوت.

سەردانەکەی سەرۆك کۆمار لە وەڵامی بانگهێشتێکی رەسمیی بەڕێز عەبدولمەجید تەبون سەرۆکی جەزائیر دێت بۆ بەشداریکردن لە حەوتەمین لوتکەی سەرۆکی دەوڵەت و حکومەتەکان لە کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری غاز (GECF).

لەو سەردانەدا، وەفدێکی حکومی یاوەریی سەرۆك کۆمار دەکات، کە پێکهاتوە لە بەڕێزان د.حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری نەوت، عەدنان عاشور عەدنان ئەندامی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی نوێنەران، د.عەلی شوکری سەرۆکی دەستەی راوێژکاران و شارەزایان لە سەرۆکایەتی کۆمار، د.محەمەد حسێن بەحرلعلوم بریکاری  وەزارەتی دەرەوە، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد و ژمارەیەک لێپرسراو و راوێژکار.