نافەرمی؛ بەشداریی لەسەدا 41ی خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنەکان

(0) / / ایران / زایەڵە هەڵبژاردن کوردستان ئێران


Mar 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بە گوێرەی ئاماری نافەرمیی کە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کۆماری ئیسلامی بڵاوی کردەوە، لە هەڵبژاردنەکانی ئێران بەشداریی ٤١لەسەدیی تۆمار کراوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا فەرمیی کۆماریی ئیسلامی ئێران بڵاوی کردەوە؛ ٢٥ ملیۆن کەس لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی وڵات بەشدارییان کردووە کە دەبێتە ٤١لەسەدی بەشداری.
ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردنەکان لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی ئێران بڵاودەکرێتەوە.
 دوێنێ ( هەینی )، هەڵبژاردنی خولی 12ـەیەمی پەرلەمانی ئێران و خولی شەشەمی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی ئێران لە 31 پارێزگای ئێران و لە 60 هەزار بنکەی دەنگدان بەڕێوەچوو.
پەرلەمانی ئێران لە 290 کورسی پێکدێت و بۆ پڕکردنەوەی ئەو ژمارە کورسییە 15 هەزار و 200 کەس خۆیان بەربژێر کردووە. ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی ئێرانیش 88 ئەندامی هەیە. 
بەپێی ئاماری دەستەی هەڵبژاردنی ئێران، 61 ملیۆن و 172 هەزار و 298 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو کە لەو ژمارەیە 30 ملیۆن و 945 هەزار و 133 کەسیان پیاو و 30 ملیۆن و 227 هەزار و 165 کەس ژن بوون.